ئێستگه‌یه‌كی رادیۆیی له فڕه‌نسا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان كه‌سایه‌تیی ناوداری له دنیا به مردوو ناو بردبوو و پرسه‌كه‌یانی راگه‌یاندبوو، به ره‌سمی داوای لێبوردنی كرد كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه و به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه. له‌ناویاندا خامنه‌یی و شاژنه ئه‌لیزابیس و بێلیی یاریزانی جیهانی هه‌ن.
پێگه‌ش "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی فڕه‌نسا، داوای لێبوردنی كرد له‌وانه‌ی كه به‌هه‌ڵه به مردوو ناوی بردوون و پرسه‌یانی راگه‌یاندبوو، له‌ناویاندا شاژنه ئه‌لیزابێسی به‌ریتانیا و بێلیی یاریزانی جیهانی.
ئێستگه‌كه گوتبووی، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕیوه، هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكییه، بۆیه داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه ناویان به مردوو هێنراوه و خۆیان له ژیاندان.
به‌پێی پێگه‌كه، له ئێستگه‌كه ناوی زیاتر له 100 كه‌س به مردوو هاتووه و پرسه‌یان راگه‌یه‌نراوه، كێشه‌كه ته‌نیا ئه‌وه نییه كه هه‌ڵه‌كه به‌سه‌ر ئێستگه‌كه تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵكو هه‌مان هه‌ڵه له گووگڵ و یاهووشدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
وه‌ك نموونه ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران، جێمی كارته‌ر سه‌رۆكی پێشتری ئه‌مه‌ریكا، راوۆل كاسترۆ سه‌رۆكی كوبا. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌داری فڕه‌نسی برنارد تابی /77 ساڵ/.