بەهێزترین و مەترسیدارترین زریانی ساڵ گەیشتە شارەكان

:: PM:03:46:17/11/2020 ‌
یەكێك لە مەترسیدارترین زریانەكانی ساڵی 2020 بە خێرایی 250 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا گەیشتە نیكاراگوا و باشووری ئەو وڵاتەی تەنی.
    
پێشتر پێشبینی ئەو زریانە بەهێزە كرابوو و دوو هەفتە لەمەوبەریش زریانێكی بەهێز گەیشتە ئەو ناوچەیە و لانی كەم 130 كەس بەهۆی زریانەكە گیانیان لە دەست دا.

دەگوترێ پلەی ئەو زریانە بە پێنج دەستنیشان كراوە كە لە شەوی رابردووەوە دەستی پێ كردووە، هەرچەندە دواتر پلەكەیان تا چوار دابەزاند.

بگاتە هەر شوێنێك ماڵوێرانكەرە و هەرچی لە بەردەمیدا بێت وێرانی دەكات.
پلەی پێنج بە بەهێزترین پلەی زریان دادەنرێت كە بگاتە هەر شوێنێك ماڵوێرانكەرە و هەرچی لە بەردەمیدا بێت وێرانی دەكات.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، لەگەڵ پێشبینییەكانی كەشناسی هەریەك لە وڵاتانی نیكاراگوا و هیندوراس هەر لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستیان بە ئامادەكاری كردبوو بۆ ئەوەی تا گەیشتنی زریانەكە بتوانن بەشێك لە خەڵك بگوازنەوە كە زیاتر لە بەردەم مەترسیدان و لە دۆڵ و نشێوەكان هەڵكەوتوون.

زریانەكان لە زەریای ئەتڵەسییەوە هەڵدەكەن و ساڵانەش ژمارە و هێزی ئەو زریانانە پەرە دەستێنێت، هەر ئەوەش وایكردووە زانایانی كەشناسی سەرنجیان بۆ گۆڕانكارییەكانی ژینگە بچێت و بە دەرهاویشتەیەكی پیسبوونی ژینگە لێك دەدرێتەوە.



وشە - سلێمان تاشان