وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه‌وا قاسم سلێمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قوودسی سووپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژراوه، وه‌ك گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌رگریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ پاراستنی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و عێراق به‌تایبه‌تى.
كوشتنی به ئامانجی به‌رگرتنه له پلانه‌كانی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
پێنتاگۆن له ڕاگه‌یاندراوێكدا دڵنیایی له كوشتنى سلێمانى به دنیا داوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى قاسم سلێمانی فه‌رمانی هێرش كردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌غدا ده‌ركردووه و پلانی هێرشی بۆ سه‌ر دیپلۆماتكاران و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بووه و كوشتنیشی به ئامانجی به‌رگرتنه له پلانه‌كانی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رشاى گه‌یاندووه، كه قاسم سلێمانی به‌رپرسه له كوشتنی سه‌دان ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه‌دا.
قاسم سلێمانی بە کاریگەرترین پیاوی ئێران بەسەر حوکمی عێراقەوە دادەنراو کۆنترۆڵی زۆرینەی شیعە و حوکمی عێراقی کردبوو بۆ بەرژەوەندی ئێران و راستەوخۆ سەرپەرشتی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری دەکرد کە بەهاوکاری گرووپێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کەرکووک و نیوەی خاکی کوردستانیان خستە ژێر دەستی میلیشیاکانی شیعە.
ڕووداوەکە سه‌ره‌تا لەلایەن میدیای فەرمی عێراق پشتڕاست کراوەتەوە و لەلایەکی تریشەوە، دەنگۆی رفاندنی هەریەک لە هادی عامری سەرۆکی دەستەی حەشد و قەیس خەزعەلی فەرماندەی میلیشیا و فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەیە، کە تێكڕا نزیکن لە ئێرانەوە.