دواى ڕووداوى كوشتنى سلێمانى، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تویتێكی سه‌یرى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى بڵاو كرده‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ى هێز
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دۆناڵد تره‌مپ به بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بنووسێت، وێنه‌یه‌كی ئاڵای ئه‌مه‌ریكای بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ى هێز بۆ ناو گۆڕه‌پانى سياسى له دنیادا نیشانداوه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى دووه‌م، نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هەریەکه لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران. كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ پێشوازییان له میوانێكی گرنگ كۆببوونه‌وه، دواتر هه‌موویان به دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌عات یه‌كى شه‌وی ڕابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه هاتووه و پێش ئه‌ویش فڕۆكه‌یه‌كی تر كه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه هاتووه له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.