كه‌مێك پێش ئێسته به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌بۆنه‌ی كوژرانی هه‌ریه‌ك له قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسه‌وه په‌یامێكی به‌په‌له‌ى بڵاو كرده‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له په‌یامه‌كه‌یدا نوسیوویه‌تى، "تا ئه‌وپه‌ڕی پله‌ی ئیدانه‌كردن، ئیدانه‌ی كوژرانی حاجی قاسم و حاجی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تر‌ى عێراقی و ئێرانی ده‌كه‌م، ئه‌و شه‌هیدانه سیمبوڵی گه‌وره بوون له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، كوشتنی كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقی كه پۆستێكی فه‌رمى هه‌بووه، به دوژمنكاری بۆ سه‌ر عێراق و حكوومه‌ت و گه‌له‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی له‌ناوبردنى كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان و وڵاتی دۆستی عێراق له ناو خاكی عێراقدا به پێشێلكارییه‌كی بێ پێچ و په‌نای سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تی وڵات و پێشهاتێكی مه‌ترسیدار داده‌نرێت، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكی ڕوونی مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، كه ده‌بێت ڕۆڵیان ته‌نیا راهێنان و مه‌شقكردن بێت به هێزه عێراقییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له ژێر سه‌رپه‌رشتی و ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراقدا."
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى دووه‌م، نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هەریەکه لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران. كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ پێشوازییان له میوانێكی گرنگ كۆببوونه‌وه، دواتر هه‌موویان به دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌عات شه‌وی ڕابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه هاتووه و پێش ئه‌ویش فڕۆكه‌یه‌كی تر كه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه هاتووه له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.
قاسم سلێمانی بە کاریگەرترین پیاوی ئێران بەسەر حوکمی عێراقەوە دادەنراو کۆنترۆڵی زۆرینەی شیعە و حوکمی عێراقی کردبوو بۆ بەرژەوەندی ئێران و راستەوخۆ سەرپەرشتی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری دەکرد کە بەهاوکاری گرووپێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کەرکووک و نیوەی خاکی کوردستانیان خستە ژێر دەستی میلیشیاکانی شیعە.
ڕووداوەکە سه‌ره‌تا لەلایەن میدیای فەرمی عێراق پشتڕاست کراوەتەوە و لەلایەکی تریشەوە، دەنگۆی رفاندنی هەریەک لە هادی عامری سەرۆکی دەستەی حەشد و قەیس خەزعەلی فەرماندەی میلیشیا و فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەیە، کە تێكڕا نزیکن لە ئێرانەوە.