دواى ڕووداوى كوشتنى سلێمانى، ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پەیامێکی بڵاو کردەوە و هێزەکانیشی خسته حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
موقتەدا سەدر، له پێگەی تایبه‌تى خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕاى گه‌یاندووه، "بەهۆی کوژرانی قاسم سلێمانییەوە پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران دەکه‌م، له خوای گه‌وره داواكارین ناوچه‌كه له مه‌ترسی دووربخاته‌وه و عێراق بپارێزێت و داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م به حیكمه‌ت و ژیری مامه‌ڵه بكه‌ن".
زیاتر ڕوونى كردووه‌ته‌وه، "وه‌ك به‌رپرسی به‌ره‌نگاری نیشتمانی عێراق فه‌رمان به موجاهیدان به تایبه‌تی له سوپای ئیمام مه‌هدی و لیوای "ڕۆژى قیامه‌ت" ده‌كه‌م له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن".
ڕاى گه‌یاندووه، "سەرەخۆشی لە گەلی ئێران ده‌كه‌ین بەهۆی كوژرانی سلێمانی و كوشتنی سلێمانی بۆ كۆتایی هێنانە بە گیانی شۆڕش گێڕانە."
شایه‌نى باسه دواى 10 ساڵ له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سوپاى مه‌هدى، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەرانبەر بە كوشتنی ئەبو موهەندیس و قاسم سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی تر‌ى حەشدی شەعبی، بڕیاری دامەزراندنەوەی سوپای مەهدی و هەڵگرتنەوەی چەكی دەركرد.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى دووه‌م، نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی هەریەکه لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران. كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ پێشوازییان له میوانێكی گرنگ كۆببوونه‌وه، دواتر هه‌موویان به دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌عات شه‌وی ڕابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتووه‌ته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه هاتووه و پێش ئه‌ویش فڕۆكه‌یه‌كی تر كه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه هاتووه له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.
قاسم سلێمانی بە کاریگەرترین پیاوی ئێران بەسەر حوکمی عێراقەوە دادەنراو کۆنترۆڵی زۆرینەی شیعە و حوکمی عێراقی کردبوو بۆ بەرژەوەندی ئێران و راستەوخۆ سەرپەرشتی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری دەکرد کە بەهاوکاری گرووپێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کەرکووک و نیوەی خاکی کوردستانیان خستە ژێر دەستی میلیشیاکانی شیعە.
ڕووداوەکە سه‌ره‌تا لەلایەن میدیای فەرمی عێراق پشتڕاست کراوەتەوە و لەلایەکی تریشەوە، دەنگۆی رفاندنی هەریەک لە هادی عامری سەرۆکی دەستەی حەشد و قەیس خەزعەلی فەرماندەی میلیشیا و فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەیە، کە تێكڕا نزیکن لە ئێرانەوە.