ئاراس جه‌نگی یه‌كێك له سه‌رانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕاوێژكاری به‌رهه‌م ساڵحی سه‌ركۆماری عێراق خه‌م و شیوه‌ن بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسداران ده‌رده‌بڕێ، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ شه‌وی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئه‌نجامی بۆردمانێك قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسیان كوشت.
ئاراس شێخ جه‌نگی له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی و چه‌ند كه‌سێكی تری له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌سه‌ر گۆڕی جه‌لال تاڵه‌بانی داناوه و نووسیویه‌تی، خوات له‌گه‌ڵ هاوڕێ هیوادارم له گۆڕدا ئارامی ببینیت.
ئه‌م په‌رۆشی و خه‌مبارییه‌ی ئاراس جه‌نگی له كاتێكدایه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی عێراقییه‌كان له به‌غدا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ئاهه‌نگ و خۆشیان به بۆنه‌ی كۆتایهێنان به قاسم سوله‌یمانی ده‌ست پێكرد و به دروشمی له‌ناوچوونی "دوژمنێكی عێراق" وتافیان ده‌كێشا و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕی.
پێشتر ئاراس جه‌نگی له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی خۆی به دۆستێكی دڵسۆزی قاسم سوله‌یمانی ناوبرد و په‌سنی كاره‌كانی ده‌كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو كه ناوه‌نده سیاسییه‌كانی دنیا سوله‌یمانیان به مه‌ترسیدارترین پیاوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێنا كردووه، هاوكات له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكایه.
به دۆستێكی نزیكی خۆی ده‌زانی و له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی و ئێرانییه‌كان پلانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان داڕشت
له كاتی هێرشكردن بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌و برازایه‌ی تاڵه‌بانی كه وه‌كخۆی باسی لێوه كردووه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی و ئێرانییه‌كان ڕێككه‌وت، له ئه‌نجامدا خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجام دا و كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان خرانه‌وه ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی 200 هه‌زار كورد ئاواره بوون و ماڵ و خانووی هه‌زاران هاووڵاتی كوردیش له خورماتوو سووتێنرا.
شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، هێرشكرایه سه‌ر كاروانێكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له نێو ئۆتۆمبێله‌كان بوون، به‌وهۆیه‌وه هه‌ردووكیان كۆتایی‌یان پێ هێنرا، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێ كه‌وتووه و مه‌ترسی هه‌ڵایسانی جه‌نگی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دروست كردووه.