دوای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، وڵاتان هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ڕاده‌گه‌یه‌نن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ڕووسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نووسیویه‌تی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی واشنتن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاڵۆزی و كێشه و گرفته‌كان گه‌وره‌تر بن و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌كه به ته‌واوی تێك بچێت، ناكۆكییه‌كان قووڵتر ببنه‌وه، بۆیه مۆسكۆ ئه‌م كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ركێشییه‌ك و هه‌وڵدانی واشنتن بۆ زیادكردنی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
چین به‌هه‌مانشێوه له زاری گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ڕای گه‌یاند، كه به‌كارهێنانی هێز و كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، گینگ شوو ئانگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه گوتی، داوا له هه‌ردوولا ده‌كه‌ین ددان به‌خۆیان بگرن و چیتر نه‌بنه هۆی زیادكردنی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه و خه‌ڵك نه‌كه‌ن به قوربانی و ناوچه‌كه نه‌خه‌نه ناو گه‌رده‌لوولێكی تری جه‌نگ و وێرانی.
وڵاتان پێشبینی قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌كان ده‌كه‌ن
ئۆلریك
دیمه‌ر گوته‌بێژ به‌ناوی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیایش ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، جموجۆڵه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ڕه‌فتاره نابه‌رپرسیارییه‌كانی ئێران بوو له ناوچه‌كه و ئێسته‌یش تاران باجه‌كه‌ی ده‌دات، هاوكات داوای كرد، هه‌ردوولا ژیر و هۆشی خۆیان به‌كار بهێنن و ڕێ نه‌ده‌ن ئاگری فیتنه جارێكی تر ناوچه‌كه بسووتێنێت، له ڕێی گفتوگۆ و دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكه‌ن و واز له هێزی سه‌ربازی و هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر یه‌كتر بهێنن.
بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری ئیسرائیلیش دوای كورتتكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی له سه‌ردانی بۆ یۆنان، به په‌له گه‌ڕایه‌وه ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر، ڕێ نه‌ده‌ن وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه زیان به ئیسرائیل بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ناوچه‌ی چیای "شێخ" داخرا و بڕیاره حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری ئیسرائیل كۆ ببێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه بكات.
ئه‌میلی دی مونتشالین وه‌زیری ده‌وڵه‌تی
فڕه‌نسا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی واشنتن ده‌بێته هۆی زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و له نێوان تاران و واشنتن به تایبه‌ت، بۆ پاریس گرنگترین شت ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه، بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه دۆخه‌كه به‌ره‌و گرژی زیاتر نه‌بن و ئارامی جێگیر بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی
ئیمارات بۆ كاروباری ده‌ره‌وه ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش له تویتێك له‌باره‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی گوتی، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێكان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌مان ناكات، پێویسته هه‌ردوولا ژیری و هۆش به‌سه‌ر هه‌ست و تووڕه‌ییه‌كانیان زاڵ بكه‌ن و په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتی و سیاسی ببه‌ن.