فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، جیا له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، چوار فه‌رمانده‌ی تری سوپای پاسداران كوژراون و ورده‌كاری و ناوی كوژراوه‌كانی ڕاگه‌یاند.
كه‌ناڵی ڕووسیا توده‌ی بڵاوی كرده‌وه، كه فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئاماری ته‌واوی قوربانییه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، جیا له قاسم سوله‌یمانی، حوسێن جهعفهی نیا كه پله‌ی لیوای هه‌یه له سوپای پاسداران و عه‌قید شه‌هروود موزه‌فه‌ری نیا و رائید هادی تارمی و نه‌قیب وه‌حید زه‌مانیان له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی له به‌غدا بوون و به‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوون و هه‌رچواریان كوژراون.
ئۆپراسیۆنه‌كه ناوی "برووسكی شین" بووه و مارێنز و سی ئای ئه‌ی ئه‌نجامده‌ری بوون
هاوكات پێگه‌ی "
ئیندپێنت"ی عه‌ره‌بی ناوی فه‌رمانده كوژراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاو كرده‌وه، جیا له ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هه‌ریه‌ك له به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی "محه‌مه‌د جابری" و به‌رپرسی جبه‌خانه "حه‌یده‌ر عه‌لی" و چه‌ند كه‌سێكی تریش له ئه‌نجامی هێرشه‌كه كوژراون.
تا ئێسته به فه‌رمی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و هیچ ورده‌كارییه‌كی ڕوونی ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن هێزه‌كانی مارێنز به پشتیوانی ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه و ناوی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش بریتی بووه له "برووسكی شین".