ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران میدیاكانی ناوچه‌كه و جیهانی ته‌نییه‌وه، به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستانه‌وه و به دروشمی "مردن بۆ ئه‌مه‌ریكا" داوای تۆڵه‌یان ده‌كرده‌وه.
میدیاكانی
ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه ده‌یان هه‌زار كه‌س له تاران به ژن و منداڵه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و وێنه‌ی خامنه‌یی و قاسم سوله‌یمانیان به‌رز كردووه و دروشم دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌لێنه‌وه، هاوكات زانیارییه بڵاوكراوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له شاره‌كانی ئاراك و هه‌مه‌دان و هورمزگان و شیراز و یه‌زد به هه‌مانشێوه خه‌ڵكی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ئاڵای ئه‌مه‌ریكا ده‌سووتێنن و واشنتن به شه‌یتان ناو ده‌به‌ن و داوا له سوپای وڵاته‌كه‌یان و حكوومه‌ت ده‌كه‌ن كه به توندی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بده‌نه‌وه و گورزی گه‌وره‌یان لێ بوه‌شێنن.
لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و داوای تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی ده‌كه‌نه‌وه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌میانه‌ی ئۆپراسیۆنی "برووسكی شین" هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه به چه‌ند مووشه‌كێك كاروانێكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیان كرده ئامانج، كه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له نێو ئۆتۆمبێله‌كان بوون، به‌وهۆیه‌وه هه‌ردووكیان كوژران و چه‌ندان فه‌رمانده‌ی تری پاسداران و حه‌شدی شه‌عبیش له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه بوونه قوربانی.