سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ری خۆی یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی خۆی دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌سه‌ر ئێران ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێ، ئێران هیچ كات جه‌نگ ناباته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ره‌كه‌ی نووسویه‌تی، ئێران هیچ كات له جه‌نگ سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌ڵام له دانوستاندن زیان ناكات، ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی دێ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆردمان كرد و كوشتیان.
شاره‌زایان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تره‌مپ به خواستی ئه‌مه‌ریكا بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه و به په‌یامێكی ڕوونی داده‌نێن بۆ تاران، تا له‌وه بگات كه ئێران له جه‌نگ و گرژی هیچ كات ناتوانێ دژی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه و هه‌ركات واشنتن بیه‌وێ ده‌توانێ گورزی جه‌رگبڕ له ئێران بوه‌شێنێت، بۆیه تره‌مپ ئامۆژگارییان ده‌كات كه به دانوستاندن زیان ناكه‌ن، له جه‌نگ ده‌دۆڕێنن، واته دانوستاندن هه‌ڵبژێرن له‌گه‌ڵ واشنتن.
له جه‌نگ هه‌رگیز براوه نابن و له دانوستاندنیش زیان ناكه‌ن
ئه‌و تویته‌ی تره‌مپ به درێژكراوه و پشتیوانی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێ، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به‌رپا بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێ ئه‌وا ئاماده‌ن به هه‌موو تواناوه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ببنه‌وه.
دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر قاسم سوله‌یمانی به‌یانی زوو تره‌مپ له تویته‌ری خۆی وێنه‌یه‌كی ئاڵای ئه‌مه‌ریكای بڵاوكرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ قسه و هه‌ڵوێستێك ده‌رببڕێ، به‌ڵام دواجار هاته ده‌نگ و هۆشداری به ئێران دا تا ڕێی دانوستاندن بگرنه‌به‌ر، چونكه به هه‌ڕه‌شه و هێرش سه‌ركه‌وتوو نابن و زیانی زۆر ده‌كه‌ن.