گوته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه تێیدا بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند قسه‌یه‌ك به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له چه‌ند میدیایه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌و كاته به ئه‌نقه‌ست و به مه‌به‌سته.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هاوینی ساڵی ڕابردوو 2019، وه‌رزنامه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تاران له ژماره 13ی خۆیدا چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێ له ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن تازه به تازه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به ئه‌نقه‌ست مانا و مه‌به‌ستی ده‌ستكاری كراوه
له به‌شێكی تردا هاتووه، بۆچوونێك له‌باره‌ی ڕیفراندۆم به ناوی سه‌رۆكی هه‌رێم خراوه‌ته ڕوو، كه به ئه‌نقه‌ست مانا و مه‌به‌ستی قسه‌كانی ده‌ستكاری كراوه و سه‌رۆكی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارنه‌هێناوه.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه دوێنێ ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی، به‌شێك له قسه‌كانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی ساڵی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی دووباره بڵاو كرده‌وه، به خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی، دواتریش زۆرێك له میدیاكانی ئێران و عه‌ره‌بی و به‌شێك له میدیاكانی كوردیش هه‌واڵه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و بڵاویان كرده‌وه.