ڕۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، پرۆژه‌ی ئاشتی ئه‌مه‌ریكا كه ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م دۆناڵد تره‌مپ له واشنتن ڕای گه‌یاند، به مردوویی له دایكبوو، چونكه به ته‌واوی شكست دێنێت، ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌یش له‌وكاته مه‌به‌ستی تری له پشته‌وه‌یه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، هه‌مووان و به خودی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه‌یش به ڕوونی ئه‌وه ده‌زانن، كه سه‌رگرتنی پرۆژه‌ی ئاشتی پێویستی به به‌شداری و ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بینیمان یه‌كلایه‌نه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به مردوویی له دایكبوو.
ئامانج له ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌كه له‌م ساته‌دا ڕزگاركردنی نه‌تانیاهۆیه له‌و كێشه سیاسییانه‌ی به‌رۆكی گرتووه
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، كه ئامانجی تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌كه له‌و ساته و بانگێشتكردنی نه‌تانیاهۆ بۆ واشنتن و به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی، بۆ مه‌به‌ستی پشتیوانی نه‌تانیاهۆیه، نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و به‌رپاكردنی ئاشتی له ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی داوه، له كۆنگره‌ی مه‌نامه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نرا ئاراسته‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته نه پرۆژه‌ی ئاشتییه و نه چاره‌سه‌ر، به‌ڵكوو ته‌نیا هه‌وڵێكی تره‌مپه بۆ پشتیوانی له نه‌تانیاهۆ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بتوانێ حكوومه‌ت پێك بهێنێته‌وه و له‌و كێشه سیاسییانه‌ی له‌ناوخۆی ئیسرائیل تێی كه‌وتووه، خۆی ڕزگار بكات.