شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی هێرشی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی ته‌ناهی هێزه‌كانی عێراق له ڕێی كه‌ركووك – به‌غدا، دوو سه‌ربازی عێراقی كوژران.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌م له‌سه‌ر پێنجشه‌م گرووپێكی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی عێراق، كه تایبه‌ت بۆ پاراستنی ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌ركووك- به‌غدا دانراون، له ئه‌نجام دا دوو سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق كوژران.
ئاماژه‌ی داوه، هێرشه‌كه له ڕێی كه‌ركووك بۆ شارۆكه‌ی داقووق ئه‌نجام دراوه، كه به ڕێی سه‌ره‌كی كه‌ركووك – به‌غدا داداه‌نرێت، هێزه‌كانی فه‌وجی یه‌كی لیوای 45ی سوپای عێراق له‌و ناوچه‌یه له ئه‌ركدابوون، سه‌ره‌ڕای كه‌وتنه‌وه دوو قوربانی، به‌ڵام هێزه‌كان هاتوونه‌ته ده‌نگ و به توندی وه‌ڵامی چه‌كدارانیان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌زانراوه كه زیان و قوربانییه‌كانی تیرۆریستان چه‌ند بووه.
هێزه‌كانی عێراق دوو سه‌ربازیان لێ كوژرا
ماوه‌یه‌كه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك به شێوه‌ی ڕۆژانه كرده‌ی تیرۆریستی لێ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی باڵای ناوچه‌كه و جیهان به به‌رده‌وامی هۆشداری له دووباره خۆڕێكخستنه‌وه و زیندووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ده‌ن، دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كێشه و ناكۆكییه سیاسییه‌كانی ناوخۆی عێراق و سووریا تاكه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه.