دوای چوار مانگ له فه‌رامۆشكردن و سه‌ركوتكردنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه، خۆپێشانده‌ران دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه كشانه‌وه‌ی سه‌در كاریان تێناكات و له به‌رانبه‌ر ئه‌و توندوتیژییه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كانیش، هه‌فته‌ی داهاتوو به پێ له به‌سره‌وه ده‌ست به رێپێوانێكی سه‌رانسه‌ری به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر و له‌وێشه‌وه بۆ ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌ن.
خۆپێشاندانی عێراق له چوار مانگ نزیك ده‌بێته‌وه و دوای زیاتر له 600 شه‌هید و 25 هه‌زار بریندار و هه‌زاران په‌ككه‌وته و گیراو و رفێنراو، لایه‌نه سیاسییه‌كان و هێزه ته‌ناهییه‌كان به‌رده‌وامن له فه‌رامۆشكردن و لێدانیان به گوله‌ی زیندوو، به‌ڵام ئێسته كه هێزه سیاسییه‌كان خۆیان بۆ تێپه‌ڕاندنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده كردووه، خۆپێشانده‌ران ئاماژه به "رێپێوانێكی ملیۆنی به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌ن".
خه‌تاب ته‌میمی خۆپێشانده‌رێكی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا، له‌باره‌ی داهاتووی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه، به"وشه"ی راگه‌یاند، دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دواییه‌ی دۆخی گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندان، وه‌ك چالاكانی به‌غدا، به‌سره، ناسرییه، دیوانیه، نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، پێمان باشبوو له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێست رێكبكه‌وین، به‌تایبه‌تی كاتێك هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه‌كان.
دیاره داخستنی رێ و فه‌رمانگه‌كان بۆ ماوه‌ی چوار مانگ لای ده‌سه‌ڵات شتێكی ئاساییه
به‌گوته‌ی خه‌تاب "رێككه‌وتین سێشه‌می داهاتوو رێپێوانێكی سه‌رانسه‌ری له به‌سره‌وه به پێ ده‌ست پێ بكرێت، له به‌سره‌وه به پێ به‌ره‌و دیوانیه و عیماره و ناسرییه و هه‌موو پارێزگاكانی تر، خۆپێشانده‌ران هه‌موویان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و روو له به‌غدا ده‌كه‌ن، هه‌موومان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر كۆ ده‌بینه‌وه و دوای ئه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌چین".
ته‌میمی روونی كرده‌وه، ئێسته دۆخه‌كه وایه دوای چوار مانگ حكوومه‌ت گوێ بۆ خۆپێشانده‌ران ناگرێت و سه‌ركوتیان ده‌كات، ئه‌وانه‌یشی ویستیان بكشێنه‌وه له حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه له‌گه‌ڵ ئێمه بوون، وه‌ك ره‌وتی سه‌در چوونه به‌ره‌ی به‌رانبه‌ر، به‌مدواییه سه‌در چه‌ند تویتێكی كرد و سه‌ره‌تا باسی پاشه‌كشه‌ی كرد و دواتر مه‌رج و رێنوێنی بۆ خۆپێشانده‌ران ده‌ركرد، به‌ڵام په‌یامێكمان بۆ نارد كه چیتر ده‌ست له كاره‌كانمان وه‌رنه‌دات، چونكه ئه‌و هه‌ڵوێستی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌گۆڕێت.
"سه‌در داوای شێتانه ده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنمان وه‌ك ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه كار و داواكاریی ئێمه نییه، هه‌روه‌ها داوای پاككردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌كان ده‌كات كه خۆمان هه‌ر كردوومانه، ئه‌وه خه‌یاڵه و دووره له راستی" ته‌میمی وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا "سه‌در و ره‌وته‌كه‌ی وایانزانی كاتێك پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، گۆڕه‌پانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی چۆڵ ده‌بن، به‌ڵام بینی سه‌تان هه‌زار قوتابی رژانه گۆڕه‌پانه‌كان، ویستی دووباره سواری شه‌پۆله‌كه ببێته‌وه و له ده‌رگه‌یه‌كی تره‌وه بگه‌ڕێته‌وه و مه‌رجی دانا، به‌ڵام ئێمه پابه‌ند نین، بۆیه سێشه‌می داهاتوو خۆپێشاندانێكی سه‌رانسه‌ری ده‌ست پێ ده‌كرێت و به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌چین".
لای خۆیه‌وه ئیهاب وه‌زنی سه‌رۆكی ته‌نسیقییه‌ی كه‌ربه‌لا، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، ئێمه به‌و گیانه له گۆڕه‌پانه‌كانین كه عێراقین و نیشتمانمان ده‌وێت، بۆیه كاتێك سه‌دریش پاشه‌كشه‌ی هه‌ڵبژارد، ئێمه به‌رده‌وام بووین، هاوكات ترسمان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه كه ئێسته ئه‌و سه‌ركوتكارییه‌یان ده‌ست پێ كردووه و رۆژانه خۆتان ده‌یبینن، خێوه‌ت ده‌سووتێنن و ده‌مانكوژن، بۆیه ده‌پرسین ئه‌وه چ ده‌سه‌ڵاتێكه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه سه‌ركوت ده‌كات؟
وه‌زنی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵنیایی ده‌دات كه به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایی و ترس نایانگه‌ڕێنێته‌وه ماڵ. دووپاتی كرده‌وه "ده‌ركه‌وت ئه‌و شێواز و رێوشوێنانه‌ی خۆپێشانده‌ران گرتوویانه‌ته‌به‌ر، سوودی نه‌بووه و نییه، له كاتێكدا ئه‌وانه‌مان وه‌ك گوشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هێزه سیاسییه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام دیاره داخستنی رێ و فه‌رمانگه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات شتێكی ئاساییه، خۆ ئه‌وه‌ی له عێراق روو ده‌دات ئه‌گه‌ر له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی تر بووایه، ماوه‌یه‌ك بوو حكوومه‌تی نوێ پێكهاتبوو".
دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در له پشتیوانی خۆپێشاندان، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كه‌وتنه گیانی خۆپێشانده‌ران و گوله‌ی زیندوو و جۆره‌ها رێ ده‌گرنه به‌ر بۆ سه‌ركوتكردنیان.
له‌باره‌ی زیانی گیانیی خۆپێشاندانه‌كان، د. فاتن حلفی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له عێراق، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، له خۆپێشاندانه‌كانی دوایی 12 خۆپێشانده‌ر له به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق كوژراون و تیمه‌كانی كۆمسیۆن له ناوچه جیاجیاكانی عێراق تۆماریان كردوون، له‌و ژماره‌یه نۆیان له به‌غدا و سێیان له پارێزگای زیقار بوون، هه‌روه‌ها 230 خۆپێشانده‌ر و هێزه ته‌ناهییه‌كان بریندارن، له‌وانه 118 له به‌غدا و 78 له زیقار و 34 له به‌سره، ژماره‌ی گیراویش له هه‌ردوو پارێزگای به‌غدا و به‌سره گه‌یشتووه‌ته 89 كه‌س.
زیاتر گوتی، كۆی ژماره‌ی قوربانیان كه لای ئێمه راگه‌یه‌نراوه، له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كانه‌وه تا ئێسته 486 كوژراو هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه قوربانیانی هه‌فته‌ی رابردوو و ئه‌م هه‌فته‌یه‌شی بۆ زیاد ده‌كرێت.