وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا، به‌یه‌كه‌وه كۆمه‌ڵێك سزای نوێیان به‌سه‌ر مۆسكۆدا سه‌پاند، ئه‌و سزایانه پێوه‌ستن به هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر دوورگه‌ی كریمه و داگیركردنی و توندوتیژییه‌كانیان به‌رانبه‌ر ئۆكرانیا.
هەشت کەسایەتی و کۆمپانیای رووسی خرانە ناو لیستی رەشەوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30 كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی "
رادیۆ فه‌ردا" كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه پاڵپشتی ده‌كرێت رای گه‌یاند، نووسینگه‌ی كۆنتڕۆڵی داراییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "ئۆفاكت" هه‌شت كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایه‌كی خستووه‌ته ناو لیستی سزادراوان.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، حه‌وت له‌و كه‌سایه‌تییانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه به "به‌رپرسانی نایاسایی دوورگه‌ی كریمه كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن" ناو بردووه و هه‌ر هه‌مووان خرانه ناو لیستی ره‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپایشه‌وه.
كه‌نه‌دایش به فه‌رمی ناوی شه‌ش له‌و به‌رپرسانه‌ی له‌لایه‌ن رووسیاوه له دوورگه‌ی كریمه دانراون خسته ناو لیستی ره‌شه‌وه و پاڵپشتی له پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد.
ئێسته 692 كه‌س و كۆمپانیا و رێكخراوی رووسیا له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه خراونه‌ته ناو لیستی ره‌شه‌وه.
كۆمپانیای "گراند سێرڤز ئێكسپریس"یش كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته و له بواری دانانی سكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كار ده‌كات، خرایه ناو لیستی ره‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌داوه، ئه‌و كۆمپانیایه ساڵی 2019 پڕۆژه‌ی راكێشانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له رووسیاوه بۆ دوورگه‌ی كریمه جێبه‌جێ كردووه.
ساڵی 2014 رووسیا هێرشی كرده سه‌ر دوورگه‌ی كریمه‌ی ئۆكرانیا و داگیری كرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و هێرشه‌ی شه‌رمه‌زار كرد و رای گه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی رووسیا له‌و دوورگه‌یه به فه‌رمی ناناسین.