چاودێرى هه‌میشه‌یى فه‌له‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراى كرد، ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینى كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دژ به پلانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ بوه‌ستنه‌وه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30 كانوونى یه‌كه‌م، لێدوانێكى ریاز مه‌نسوور چاودێرى هه‌میشه‌یى فه‌له‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستین ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش
ریاز ئاشكراى كردووه كه له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا مه‌حموود عه‌باسى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستین له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئاماده ده‌بێت.
چاودێرى فه‌له‌ستین ده‌ڵێ، "عه‌باس له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش قسه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش پرۆِژه بڕیارێكى هه‌بێت له‌باره‌ى پلانى تره‌مپ بۆ پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل".
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له دژى پلانه‌كه‌ى تره‌مپ بوه‌ستنه‌وه.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ده‌ركردنى هه‌ر پڕۆژه بڕیارێك له دژى ئه‌مه‌ریكا كارێكى ئاسان نییه، چونكه ئه‌م وڵاته مافى "ڤیتۆ"ى له ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌یه.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پلانی خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ئاشكرا كرد. به‌هۆى چه‌ند بڕگه‌یه‌كه‌وه كه دیارترینیان پێوه‌ندى به دۆسیه‌ى "قودس" هه‌یه، فه‌له‌ستینییه‌كانى نیگه‌ران كرد.