ناریندرا مۆدى سه‌رۆك وه‌زیرانى هیند راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ده‌توانێ به 10 رۆژ پاكستان له‌گه‌ڵ خاك ته‌خت بكات، پاكستانیش به توندى وه‌ڵامى دایه‌وه.
له‌میانه‌ى وتارێكى له ئه‌كادیمیاى سه‌ربازى، ناریندرا مۆدى گوتى، "سوپاى وڵاته‌كه‌ى ده‌توانێ له حه‌وت تا 10 رۆژ پاكستان بكات به خاك و خۆڵ".
هیند و پاكستان جارێكى تر هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر ده‌كه‌ن
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30 كانوونى دووه‌م، به‌شێكى له وتاره‌كه‌ى مۆدى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پاكستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات له رێى هاوكاریكردنى گرووپه توندڕه‌وه‌كان له هه‌رێمى كشمیر شه‌ڕى هیند ده‌كات.
دواى وتاره‌كه‌ى مۆدى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پاكستان وه‌ڵامى دایه‌وه و رووداوه‌كه‌ى مانگى شوباتى ساڵى رابردووى وه‌بیر سه‌رۆك وه‌زیرانى هێنایه‌وه كه پاكستان توانى فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى هیند بخاته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌یشى به‌دیل بگرێت.
ئه‌م دوو وڵاته كه نزیكه‌ى 100 ساڵه كێشه‌یان له‌سه‌ر هه‌رێمى كشمیر هه‌یه، هه‌ردووكیان خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمین.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى پێشتر بڵاو كراونه‌ته‌وه، پاكستان 140 -150 كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى و هیندستانیش 130-140 دانه هه‌مان چه‌كى هه‌یه.
دواجاریش ساڵى رابردوو به‌هۆى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى هیندستان، گرژى له نێوان ئه‌م دوو وڵاته دروست بوو.