رۆژنامه‌یه‌كى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى رووسیا چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كى نوێ له رۆژهه‌ڵاتى سووریا داده‌نێن.
رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ى كانوونى یه‌كه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رووسیا له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سووریا چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كى نوێ داده‌مه‌زرێنێت.
هه‌سه‌ده ده‌روازه‌یه‌كى خۆى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى توركیا ده‌كاته‌وه
ئه‌و رۆژنامه‌یه روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ربازگانه ده‌كه‌ونه نێوان ئه‌لبوكه‌مال و دیره‌زوور و مه‌یادین، له نزیك باره‌گاكانى ئه‌مه‌ریكان.
هه‌مان رۆژنامه ئاشكراى كردووه، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده" ده‌روازه‌ى "ئوم جلوود"یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى توركیا كردووه‌ته‌وه، ئه‌م ده‌روازه‌یه‌سش ده‌كه‌وێته رۆژئاواى شارى مه‌نبیج له ده‌شتاییه‌كانى باكورى حه‌له‌ب.
وه‌ته‌ن ئه‌وه‌ى روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ده‌روازه‌یه له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ى توركیا له مانگى ئۆكتۆبه‌ر داخراوه.
رووسیا یه‌كێكه له‌و هێزانه‌ى له ساڵى 2015وه چووه‌ته جه‌نگى سووریاوه و داكۆكى له مانه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كات، له دواى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامى داوه، رووسیا هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌ى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى سووریا جێگیر بكات و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كیش بایه‌خ به ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مال ده‌دات كه نزیكه له سنووره‌كانى عێراق.