به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌و یارمه‌تییه ته‌ندروستییانه‌ی رووسیا بۆ ئه‌مه‌ریكای ناردووه، ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا پاره‌ی ئه‌و پێداویستییانه‌ی داوه كه رووسیا به‌ناوی یارمه‌تی ناردوویه‌تی.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێكی زۆری له ئه‌مه‌ریكا داوه
ئاژانسی
"رۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا كه نه‌ویستووه ناوی بڵاو بكرێته‌وه، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی رووسیا بۆ ئه‌مه‌ریكا ناردووه كه پێداویستیی ته‌ندروستین، ئه‌مه‌ریكا پاره‌كه‌ی داوه.
روونی كردووه‌ته‌وه، یارمه‌تییه‌كانی رووسیا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه كه به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری له ئه‌مه‌ریكا داوه. پێداویستییه‌كان بریتین ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، ده‌مامك و هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی تر.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رای گه‌یاندووه، ئه‌و پێداویستییانه‌ی رووسیا وه‌ك یارمه‌تی بۆ ئه‌مه‌ریكا ناردووه، نیوه‌ی پاره‌كه‌ی رووسیا داویه‌تی و نیوه‌كه‌ی تریش ئه‌مه‌ریكا. به‌ڵام به‌رپرسه‌كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا هه‌موو پاره‌كه‌ی داوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپات ده‌كاته‌وه كه نرخی كه‌لوپه‌له‌كان كه‌متر بووه له‌وه‌ی له بازاڕدا ده‌فرۆشرێن.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو ده‌بنه‌وه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.