سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئاشكرای كرد، كه وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا تاوتوێ داخستنی سنووری نێوان وڵاتانی ناو یه‌كێتییه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێش هاتنی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرن.
ئۆرسۆلا فۆندێرلاین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به ڕادیوی "ئه‌وروپا 1"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته گفتوگۆ و دانوستاندن له نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سنووری نێوان وڵاتانی ناو یه‌كێتییه‌كه به ته‌واوی دابخرێ، ئه‌مه‌یش بۆ توندكردنی ڕێوشوێنه‌كان به ئامانجی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
زیاتر
گوتی، یه‌كێتیی ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین بودجه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه و ده‌یانه‌وێ دووباره پلانی مارشالی نوێ به‌گه‌ڕ بخه‌ینه‌وه، تا به په‌له كۆنتڕۆڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا بكه‌ین و دواجاریش به خێرایی ده‌ست به گه‌شه و پێشخستنه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه بكه‌ین.
ده‌مانه‌وێ پێش هاتنی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ بكه‌ین
ئاماژه‌ی دا، هیچ دوودڵییه‌ك نییه و به یه‌كه‌وه ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه زاڵ بین و به به‌هێزی بمێنینه‌وه، بۆیه هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه كه به كه‌مترین زیان و به خێراییه‌كی زۆر ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه و پێش هاتنی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه كه جه‌ژنێكی كریستیانه‌كانه، بتوانن مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌وروپا به ته‌واوی كه‌م بكه‌ینه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی كۆمیسه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له كاتێكدایه، ئێسته ئیتاڵیا و ئیسپانیا له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرترین قوربانیان به‌هۆی كۆرۆناوه لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌یش فڕه‌نسا و پاشان ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تر دێن، كه ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاماری تووشبووان به كۆرۆنا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.