له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی یه‌كتر كردن و گرژبوونی پێوه‌ندییه‌كان له نێوان تاران و واشنتن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا یه‌كتر به ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردن له عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به توندی هێرشی كرده سه‌ر ئێران و دیپلۆماتكارانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی به تیرۆریست و جێبه‌جێكه‌ری كرده تیرۆریستییه‌كان تۆمه‌تبار كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا كه له كاردانه‌وه‌ی تێوه‌گلانی دیپلۆماتكارانی ئێران له كوشتن و ڕفاندنی به‌رهه‌ڵستكارێكی ئێرانی له توركیا نووسیویه‌تی، ئاماژه‌ی داوه كه ڕاپۆرت و زانیاریییه‌كان به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه دیپلۆماتكارانی ئێران ده‌ستیان له ڕفاندنی به‌رهه‌ڵستكارێكی ئێرانی له توركیا هه‌بووه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی جێی نیگه‌رانییه.
ئه‌و كاره‌ی دیپلۆماتكارانی ئێران پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری دیپلۆماسییه
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كاره‌ی تاران پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركی دیپلۆماتكاران و ڕێككه‌وتنه دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئێران ته‌نانه‌ت دیپلۆماتكارانیشی كاری تیرۆر و ڕفاندن و كوشتن له وڵاتانی جیهان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و قسانه‌ی
پۆمپیۆ له كاتێكدایه كه ئاژانسی ڕۆیته‌رز پێشتر بڵاوی كرده‌وه كه دوو دیپلۆماتكاری كونسوڵگه‌ی ئێران له ئیسته‌نبۆل ده‌ستیان له ڕفاندن و كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسێكی به‌رهه‌ڵستكاری ڕژێمی ئێران به ناوی مه‌سعوود مه‌وله‌وی وه‌ردنجانی هه‌بووه، كه له 14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2019 له توركیا كوژرا.