گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، كه هۆله‌ندا وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپی به بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هاوكاری پێشكه‌شی عێراق ده‌كات، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌حمه‌د صحاف گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی "سپۆتنیك"ی ڕووسی گوتی، هۆڵه‌ندا بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌خشیوه به عێراق، وه‌ك كۆمه‌ككردنی وڵاته‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و هاوكاری وڵاتان بۆ یه‌كتر له كاتی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه ئێسته به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه.
تا ئێسته كوێت و هۆله‌ندا بڕی 12 ملیۆن دۆلاریان به‌خشیوه‌ته عێراق
ئه‌و بڕیاره‌ی
هۆڵه‌ندا دوای ئه‌وه دێت، كه وڵاتانی ئه‌وروپا ئێسته له گفتوگۆی تونددان بۆ داخستنی سنوور له‌سه‌ر یه‌كتر، هاوكات ئیتاڵییه‌كانیش توندترین ڕه‌خنه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانی ناو یه‌كێتییه‌كه ده‌گرن، كه ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تییان بۆ درێژ نه‌كردوون، له كاتێكدا ڤایرۆسه‌كه گه‌وره‌ترین زیانی له ئیتاڵییه‌كان داوه.
پێشتر كوێت وه‌ك یه‌كه‌م وڵات بڕیاری دا بڕی 10 ملیۆن دۆلار كۆمه‌كی عێراق بكات، تا كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ته‌واو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاماده بكات و له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه له وڵات، حكوومه‌تی به‌غدا توانای مادی باشی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه و پاراستنی خه‌ڵكی عێراق.
ئێسته ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق گه‌یشتووه‌ته 772 كه‌س و له‌و ڕێژه‌یه‌یش 54 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و دوێنێ پێنجشه‌میش 44 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراون.