بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جیا له تووشبوون و مردنی هاووڵاتییان به‌هۆیه‌وه، كێشه‌ی بۆ هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی دنیا دروست كردووه. حكوومه‌تی به‌رازیلیش یه‌ك له‌و حكوومه‌تانه‌یه كه له‌ناو یه‌ك مانگدا دوو وه‌زیری ته‌ندروستی به‌هۆی كۆرۆناوه ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌رازیل به‌هۆی كێشه‌كانی كۆرۆناوه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، نیلسۆن تیش له‌جێی ئه‌و كرایه ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، دوای كه‌متر له مانگێك له پۆسته‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌هۆی فه‌رمانی یه‌كلایه‌نه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه جاییر بۆلسونارۆ، ئه‌ویش بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دا.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نیلسۆن تیش له پۆسته‌كه‌ی، به‌هۆی فه‌رمانی یه‌كلایه‌نه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه بوو بۆ كێشه‌كانی نه‌خۆشیی كۆرۆنا كه رووی له به‌رازیل كردووه.
تیش ره‌خنه له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێ به‌وه‌ی به فه‌رمانێكی یه‌كلایه‌نه‌ی خۆی بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زیره‌كه‌ی، بڕیاری كردنه‌وه‌ی یانه‌كانی ته‌ندروستی و دوكانه‌كانی جوانكاریی ژنان داوه كه ئه‌و شوێنانه به سه‌رچاوه‌یه‌ك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ژمار ده‌كرێن.
به‌پێی پێگه‌كه، هه‌فته‌ی رابردوو تیش رای گه‌یاندبوو، كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی وه‌رزشی و دوكانه‌كانی جوانكاریی ژنان، به‌بێ ئاگاداركرنه‌وه‌ی ئه‌و بووه و سه‌رۆكی وڵات بۆلسونارۆ یه‌كلایه‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، بۆلسونارۆ پاڵه‌په‌ستۆ دروست ده‌كات تا ده‌رمانی "هیدرۆكسی كلۆرۆكین" به‌كار بهێنرێ بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زیره‌ی ته‌ندروستی، ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر نییه كه ئه‌و ده‌رمانه بۆ كۆرۆنا باش بێت. هاوكات رێكخراوی ته‌ندورستیی جیهانیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه كه مه‌رج نییه ئه‌و ده‌رمانه بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه باش بێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رۆكی به‌رازیل ره‌خنه‌ی توند له وه‌زیری ته‌دروستیی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێ و پێی وایه ئه‌و كه‌سێكی راڕایه، له‌كاتێكدا وڵاته پێویستیی به كرانه‌وه هه‌یه و پێویسته خه‌ڵك له‌و كێشه‌یه رزگار بكرێن.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی 2019 له چین بڵاو بووه‌وه و دواتر هه‌موو دنیای گرته‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ی چوار ملیۆن و 500 كه‌س له دنیادا تووشی بوون، له‌ناویاندا نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.