ئەمەریكا لە ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا بە پلەی یەكەمی دنیا دێت و زۆر وڵاتی ئەوروپیش لە پلەكانی دواتردا دێن. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە ئاماری كۆرۆنا لە رووسیا بەخێرایی لە هەڵكشاندایە و پێشبینی دەكرێ تا سبەی یەكشەم پێش ئیسپانیا بكەوێتەوە و لە پلەی دووەمی دنیا خۆی جێگیر بكات.
بەگوێرەی
wordometers ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە نزیكەی چوار ملیۆن و 648 هەزار كەس كە لەو ژمارەیە 309 هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە و ملیۆنێك و 770 هەزاریش چاك بوونەتەوە.
ئەمەریكا بە نزیكەی ملیۆن و نیوێك تووشبوو و 88 هەزار حاڵەتی مردن بە پلەی یەكەم دێت و لە دوای ئەمەریكاش ئیسپانیا دێت كە 274 هەزار حاڵەتی كۆرۆنای هەیە و 27 هەزار و 459 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.
رووسیا بە 272 هەزار كەس بە پلەی دووەم دێت و پێشبینی دەكرێ سبەی یەكشەم پێش ئیسپانیا بكەوێت و لە پلەی دووەمداجێگیر بێت، چونكە تەنیا دوو هەزارحاڵەتی ماوە بە ژمارەكە بگات.
دوێنێ هەینی لە رووسیا سەرووی 10 هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار كرا، بەڵام لە ئیسپانیا كەمترلە هەزار و 500 حاڵەتی نوێ تۆمار كرا
دوێنێ هەینی لە رووسیا سەرووی 10 هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار كرا، بەڵام لە ئیسپانیا كەمترلە هەزار و 500 حاڵەتی نوێ تۆمار كرا و ئەوەش دەریدەخات لە كەمتر لە 24 سەعاتی داهاتوو رووسیا پێش ئیسپانیا دەكەوێتەوە. بەریتانیا، ئیتالیا و بەرازیل لە پلەكانی چوار تا شەش دێن كە 220 تا 236 هەزار تووشبوویان هەیە.
چین كە لە دوای ئێران بە پلەی 11 دەهات، دوای بەرزبوونەوەی كۆرۆنا لە هەریەك لە پێرۆ و هیندستان بۆ پلەی 13 پاشەكشەی كرد.
لە عێراق سەرووی سێ هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە لەو ژمارەیە 117 كەس گیانیان لە دەست داوە.
لە هەرێمی كوردستان كۆی تووشبووان 397 حاڵەتە كە 13 كەسیان لە نەخۆشخانە ماون و جگە لە پێنج كەس كە بەهۆی كۆرۆنا مردن، ئەوانەی تر چاك بوونەتەوە.