7ی ئەم مانگە حكوومەتی مستەفا كازمی لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێ درا، لە كۆی 22 وەزارەت، 15یان تێپەڕ بوون، ئەوانیتر لەلایەن كازمییەوە بە وەكالەت پڕ كرانەوە، لەوانەیش دەرەوە و نەوت، كە لە پشكی كورد و شیعەن، بەوپێیەی ئەندامانی بەسڕە بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی كازمی مەرجیان هەبوو كە كاندیدی وەزارەتەكە لە پارێزگەكەیان بێت، ئێستە كێبەركێی بەهێز هەیە و تا ئێستە 49 كاندید بۆ وەزارەتەكە هەیە.
ململانێی سیاسی رێ لە پڕكردنەوەی كابینەی كازمی دەگرێت
وەك لە
بەڵگەنامەیەكی دزەپێكراو ئەمڕۆ شەموو بڵاو كرایەوە، ناوەی 49 كاندیدی تیادایە لە سنووری پارێزگای بەسڕە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی نەوت، ئەوەیش دوای ئەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە 12ی ئایار، شەش وەزارەتی بە وەكالەت پڕ كردەوە.
لەوكاتەی پەرلەمانتاران دەڵێن كازمی لەكاتی گفتوگۆكاندا لەگەڵ هێزە سیاسییەكان وا رێككەوتووە لە ماوەی دوو هەفتە، واتە بەر لە جەژنی رەمەزان، وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەی حكوومەتەكەی پڕ بكاتەوە، كازمی لە 12ی مانگ، سەرپەرشتیكردنی وەزارەتی رۆشنبیری دایە عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوان و وەزارەتی دادیش بۆ نەبیل عەبدولساحب، وەزیری خوێندنی باڵا و حەمید خەڵەف، وەزیری پەروەردە بۆ وەزارەتی بازرگانی و ناسڕ بەندەر، وەزیری گواستنەوە بۆ وەزارەتی كۆچ و حەیدەر عەبدولئەمیر، وەزیری دارایی بۆ وەزارەتی نەوت و راسپاردنی عەبدولكەریم هاشم، بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی دەرەوە بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتەكە بە وەكاڵەت.