تا ئێستە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان بەردەوامە و بەپێی نوێترین ئامار ژمارەی تووشبوون، ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە سەرووی چوار ملیۆن و 677 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی 310 هەزار حاڵەت، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند كە لە 24 سەعاتی رابردوودا 67 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
تووشبووان زیاتر لە بەغدان
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راپۆرتی رۆرژانەی لەبارەی ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق، ئەمڕۆ شەموو رای گەیاند كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 3100 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 67 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، لەوانە 58یان لە بەغدا و یەكێك لە بەسڕە و یەكێك لە میسان و یەكێك لە كەركووك و پێنج لە زیقاڕ و یەكێك لە نەینەوا.
زیاتر هاتووە، هەروەها لەوماوەیە ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، 37 حاڵەت بووە دوویان لە هەولێر و دوویتریان لە كەركووك، ژمارەی مردنیش چوار حاڵەت بووە لە بەغدا، بەوەیش كۆی ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتووەتە 3260 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 2126 حاڵەت و ئەوانەی لە نەخۆشخانەن 1013 حاڵەت و مردووانیش 121 حاڵەتە.