دوایین زانیاری لەبارەی گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا

:: PM:11:37:16/05/2020 ‌
 
ئەندامێكی كوردی پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، ئەنجامی باش لە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەیە و نوێنەری حكوومەتی هەرێمیش لە بەغدا دووپاتی كردەوە، گفتۆگۆكان بۆ رێككەوتن كراون و هەر دەبێت بگەین بە رێككەوتن و ئێستە سەرقاڵی تەواوكردنی كابینەی نوێی عێراقن.
چاوەڕوان دەكرێت سەرۆكی حكوومەتی هەرێم خۆی بچێتە بەغدا
ئەمڕۆ شەموو فارس عیسا، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە "وشە"ی راگەیاند، چاوەڕێی تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی مستەفا كازمی دەكرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ و رێككەوتنی هەرێم و بەغدا ئەنجام بدرێت.

زیاتر گوتی، ئەو گفتوگۆیانەی كە لە رابردوو كراون، بۆ رێككەوتن بووە و دەمانەوێ بگەینە رێككەوتن، بەڵام ئێستە تەنیا چاوەڕێی تەواوكردنی كابینەكە دەكرێت كە سەرۆك وەزیران سەرقاڵی ئەوەیە.

لای خۆیەوە ناسڕ یووسف هەركی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە "وشە"ی راگەیاند، ئەنجامی باش لە رێیە، دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، هەمووان سەرقاڵی تەواوكردنی ئەو كابینەی حكوومەتەكەن.

زیاتر گوتی، پێدەچێت لە رۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی پیرۆزبایی لە كابینەی عێراق سەردانێك بكرێت و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمیش خۆی بچێتە بەغدا و گفتوگۆیش دەكرێت شتی باش دەكرێت، دووپاتی كردەوە، دۆخەكە باش نییە هەر دەبێت عێراق شتێك بكات، چونكە لە دۆخێكی خراپداین.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل