وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا، ناوه‌ڕۆكى ئه‌و پێوه‌ندییه ئاشكرا ده‌كات كه شه‌وى رابردوو له نێوان مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و فوئاد حوسێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجام دراوه.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى حوزه‌یران، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و راگه‌یه‌نراوه كردووه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كه‌ى پۆمپیۆ و فوئاد حوسێن بڵاو كراوه‌ته‌وه.
دووپاتیان له‌سه‌ر پێوه‌ندى ستراتیجى ئه‌مه‌ریكا و عێراق كردووه‌ته‌وه
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه مایك پۆمپیۆ پیرۆزبایى له فوئاد حوسێن كردووه به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه پۆمپیۆ چاوه‌ڕوان ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كار له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى ستراتیجى بكه‌ن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى باسی له‌وه‌یش كردووه كه پۆمپیۆ و فوئاد حوسێن دووپاتیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنى پێوه‌ندییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
پێشتر ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راى گه‌یاندبوو، پۆمپیۆ شه‌وى رابردوو پێوه‌ندیى به فوئاد حوسێنه‌وه كردووه و تاوتوێى چه‌ندان دۆسیه‌ى ئابوورى و سیاسی‌یان كردووه.
ئه‌و پێوه‌ندییه وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و عێراق له كاتێكدایه، ئه‌م دوو وڵاته ده‌یانه‌وێ له رێى دانوستاندنه‌وه پێوه‌ندییه‌كى ستراتیجى نوێ دابمه‌زرێنن.