سه‌رۆك كۆماری هیدۆراس به‌پێی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌باره‌ی تووشبوونه‌كه‌ی به‌و نه‌خۆشییه بڵاو بكرێته‌وه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی حزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی هیندۆراس خوان ئۆرلاندۆ هێرناندیز گوتوویه‌تی، به‌پێی پشكنینه‌كان دوێنێ ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه رابگه‌یه‌نێت.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له كه‌ره‌نتیندایه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت
سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌ڕێی ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمیی هیندۆراسه‌وه رای گه‌یاندووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌م و هاوكات هاووڵاتییه‌كی به‌رپرسم، ده‌مه‌وێ بڵێم له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ستم خراپیی ته‌ندروستیم كرد، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینم كرد، ئاشكرا بوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم.
ئێسته سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له كه‌ره‌نتیندایه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
هیندۆراس كۆمارێكه ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست. رۆشنبیریی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته هه‌مان رۆشنبیریی ئه‌مه‌ریكایه. له ساڵ 1821ه‌وه وه‌ك كۆمار ناسراوه و به وڵاتێكی هه‌ژار ده‌ناسرێت، توندوتیژی و كوشتن له‌و وڵاته زۆره. رووبه‌ری وڵاته‌كه 112 هه‌زار و 492 كیلۆی چوارگۆشه‌یه و هه‌شت ملیۆن كه‌س دانیشتووانی پێكدێنن.