شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لە پەكینی پایتەختی چین سەری هەڵداوەتەوە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە هەزار گەشتی ئاسمانی شارەكە.
دوو لە گرنگترین فڕۆكەخانەكانی چین هۆكاری سەرەكی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكانیان بۆ بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا گەڕاندووەتەوە. بە گشتی 70%ی سەرجەم گەشتەكانی ئاسمانی كە دەبوو ئەمڕۆ چوارشەم ئەنجام بدرانایە هەڵوەشاونەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی پەكینی پایتەخت سەرووی 21 ملیۆن كەسە، حكوومەتی چین دوێنێ سیشەم داوای لە خەڵك كردبوو ئەگەر زۆر پێویست نەبێ هیچ گەشتێك ئەنجام نەدەن بۆ ئەوەی لە نەخۆشییەكە پارێزراو بن.
لە پەكین دووبارە قوتابخانە و ناوەندەكانی فێركردن داخران و حكوومەت دەستی بە گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی كردووەتەوە.
شارەكانی تری چینیش بڕیاریان داوە هەر كەسێك لە پایتەختەوە گەشت بۆ شارەكانیان بكات، ئەوا بۆ ماوەی دوو هەفتە كەرەنتینی بکەن.
هەموو ئەو هاووڵاتییانەی تیكتی گەشتی شەمەندەفەریان لە پایتەختەوە بۆ شوێنی تر كڕیوە، بۆیان هەیە تیكتەكە بدەنەوە و پارەكە وەربگرنەوە.
لە پێنج رۆژی رابردوودا 100 حاڵەتی نوێ راگەیەنراوە.
بەگوێرەی
یۆرۆنیوز لە چین كە نەخۆشییەكە كۆنترۆڵ كرابوو لە پێنج رۆژی رابردوودا 100 حاڵەتی نوێ راگەیەنراوە.
پێویستە بگوترێ كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە چین 83 هەزار كەسە و چوار هەزار و 634 كەس مردوون و بە گشتی 252 كەس لە نەخۆشخانە ماون.