نۆ ملیار دۆلاری ئێران لە كۆریا دەستی بەسەردا گیراوە

:: PM:02:56:17/06/2020 ‌
لەسەر گەڕانەوەی ئەو پارەیەی لە كۆریای باشوور بلۆك كراوە، پێوەندییەكانی نێوان ئێران و كۆریای باشوور ئاڵۆز دەبێت و تەنانەت ئێران هەڕەشەی ئەوەی لە كۆریا كردووە ئەگەر ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی پارەكە نەكات، ئەوا بازاڕی ئێران لە دەست دەدات.

دكتۆر عەبدولناسر هیمەتی سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئێران بەتوندی رەخنەی لە كۆریا گرتووە كە رێ نادات ئێران دەستی بە سەرچاوە داراییەكانی رابگات.

پێویستە بگوترێ ئێران لە بەرانبەر ئەم كارەی توركیا هاوردەكردنی بەرهەمەكانی ئێڵ جی و سامسۆنگی قەدەغە كردووە، بەڵام خەڵك بە قاچاخ لە دوبەیەوە هاوردەی دەكەن.

بەگوێرەی شەفەقنا ئێران داخوازیی ئەوەی لە كۆریا هەبووە لە بری ئەو پارەیەی لە كۆریایە، بتوانن ئۆتۆمبێل و پێداویستییەكانی ناوماڵ هاوردە بكەن، بەڵام كۆریا داواكارییەكەی جێبەجێ نەكردووە.

پێویستە بگوترێ ئێران بەهۆی فرۆشتنی نەوت و پێترۆكیمیایی، ئەو پارەیەی لە بانكەكانی كۆریا هەڵگیراوە و دوای ئەوەی ئەمەریكا سزای خستە سەر ئێران، هیچ بانكێكی كۆریا ناوێرێت ئەو پارەیە بۆ ئێران بگوازێتەوە.
هیچ بانكێكی كۆریا ناوێرێت ئەو پارەیە بۆ ئێران بگوازێتەوە.

كۆریا لە زۆر بواردا لەگەڵ ئەمەریكا هاوپەیمانە و نایەوێ لەسەر ئێران خۆی پیاوخراپ بكات.



وشە - سلێمان تاشان