وەك بڕیار بوو یاسای قەیسەر بۆ سزادانی رژێمی سووریا لەلایەن ئەمەریكاوە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمڕۆ ئەمەریكا سزای بەسەر 39 كەسایەتی و قەوارە لە سووریا سەپاند، لەوانەیش بەشار ئەسەد و خێزانەكەی، ئەوەیش بۆ بێبەشكردنی حكوومەتەكەی لە سەرچاوەی پاڵپشتی دارایی و هەوڵێك بۆ پاڵنانی بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ كە نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی دەكات.
سزای زۆر زیاتر چاوەڕوانی حكوومەتی ئەسەد دەكات
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت، پێویستە پێشبینی سەپاندنی سزای زۆر زیاتر بەسەر حكوومەتی بەشار ئەسەد لە ماوەی چەند هەفتە و مانگی داهاتوو بكرێت، ئەوە لەوكاتەی تا ئێستە چەندان سزا بەسەر سووریا سەپێنراوە، سزاكە بلۆككردنی حیساباتی هەر كەس و كۆمپانیایەك دەگرێتەوە مامەڵە لەگەڵ سووریا بكات، زۆر كەرتیش دەگرێتەوە لە وزە و بیناسازیشەوە.
دەكرێت ئەو سزایانە هەڵبگیرێن ئەگەر سووریا شەش داواكاری جێبەجێ بكات، لەوانیش وەستاندنی بۆردمانی هاووڵاتییان و ئازادكردنی دەیان هەزار گیراو و رێگەدان بە گەڕانەوەی ئاوارەكان، لەوكاتەی سزاكان هەرەیەك لە بەشار ئەسەد و ئەسمای خێزانەكەی و محەمەد حەمشۆ، لیوای فاتمیوونی سەر بە ئێران و ماهر ئەسەدی برای و فرقەی چواری سوپای سووریا و هەردوو فەرماندەی فرقەكە غەسان عەلی و سامر دانا، هەروەها بوشرا ئەسەدی خوشكی و مەنالی هاوسەری ماهر و چەند كارسازێك وەك ئەحمەد سابر حەمشۆ و عەمەر حەمشۆ و عەلی حەمشۆ و رانیە دەباس و سومەیە حەمشۆ.