به‌هۆی زۆربوونی ئاماری تووشبووانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری كه‌ركووك، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و شاره به ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك، ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی توند ده‌كاته‌وه.
ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی توند ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ته‌مووز، دلێر شوانی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كراوه‌ته پشووی فه‌رمی و بڕیاریش دراوه ڕۆژانه له سه‌عات پێنجی به‌یانی بۆ چواری ئێواره قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رانسه‌ری جێبه‌جێ بكرێت، ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانیش بۆ 25%ی ده‌وامی ڕۆژانی ئاسایی كه‌م بكرێته‌وه.
زیاتر گوتی، "شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانس كۆبووه‌وه و دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كه و ڕێكاره خۆپارێزییه‌كانی تاوتوێ كرد، چه‌ندان بڕیاری له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركرد".
ڕوونی كرده‌وه، "ده‌قی بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركووك بریتیی بوون له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سه‌عات پێنجی به‌یانی بۆ چواری ئێواره جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌وره‌ها هێزه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووك رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له‌و كاتانه‌ی كه ڕاگه‌یه‌نراوه، جگه له‌وانه‌یش ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ ڕێژه‌ی 25%ی ده‌وامی رۆژانی ئاسایی و ده‌روازه سنوورییه‌كان به داخراویی ده‌مێننه‌وه."
ئاشكرای كرد، "ڕۆژانی یه‌كشه‌م و دووشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه پشووی فه‌رمی ده‌بێت، جگه له هێزه ته‌ناهییه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك به‌گشتی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان به تایبه‌ت چڕ ده‌كرێنه‌وه."
شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له شاری كه‌ركووك پێكهاتووه له پارێزگاری سه‌پێنراوی ئه‌و شاره و ئه‌ندامی ته‌ندروستی و حاكمی سه‌ربازیی شاره‌كه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دروست بووه.