هاووڵاتییانی كه‌ركووك ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رانبه‌ر ئه‌و بێ كاره‌باییه‌ی شاره‌كه‌یان، له كاتێكدا زۆرترین ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له شارۆكه‌ی دووبزی سه‌ر به‌و شاره‌وه ده‌كرێت و کەرکووک یه‌كێكه له شاره پڕ نه‌وته‌كانی دنیا، به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌یش به‌هۆی بێ ئیداره‌یی و نه‌بوونی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن.
ڕۆژانه پێنج بۆ شه‌ش سه‌عات كه‌ركووك به ته‌واوی بێ كاره‌بایه
ئەمڕۆ یەکشەم پێنجی تەمووز،محه‌مه‌د ڕه‌حمان نیشتەجێی گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوه‌ی شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له ڕێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كاره‌بای ته‌واو بۆ شاری كه‌ركووك له‌سه‌ر حیسابی پیترۆ دۆلار بۆ شاره‌كه دابین ده‌كرا و هیچ كێشه‌مان نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته حكوومه‌ت له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینی كردووین، كاره‌باشمان به‌سه‌ردا ده‌كوژێنێته‌وه".
زیاتر گوتی، "ئێسته ڕۆژانه 10 بۆ 14 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانیمان هه‌یه و ئه‌وه‌ی تر موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كه، به‌ڵام ئه‌وانیش له هه‌موو كاتانه‌ی ده‌مێنێته‌وه هه‌ڵی ناكه‌ن، واتا ڕۆژانه پێنج بۆ شه‌ش سه‌عات كه‌ركووك به ته‌واوی بێ كاره‌بایه."
زیره‌ك نووری خاوه‌نی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاره‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئیداره‌ی كه‌ركووك له شه‌و و ڕۆژێكدا ته‌نیا توانای دابینكردنی 14 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه، ئه‌وه‌ی تر به موه‌لیده‌ی ئه‌هلی ته‌واو ده‌كات و پڕی ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئێمه ئاماده نین سه‌عات شه‌شی به‌یانی بۆ نۆی به‌یانی پڕی بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت، چونكه ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌مان داناوه بۆ پشووی موه‌لیده‌كانمان و له سووتان و تێكچوون ده‌یانپارێزین.
زیاتر گوتی، "به بڕیاری لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی كه‌ركووك بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌با بڕی هه‌شت بۆ 10 هه‌زار دینار له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرین".
"وشه" پێوه‌ندی به فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركووك كرد، به‌ڵام به بیانووی نه‌بوونی ده‌وامی فه‌رمی چه‌ند ڕۆژێكه له‌و شاره نه‌یانتوانی هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا بكه‌ن و ئاماده نه‌بوون لێدوان له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، له ناو پارێزگای كه‌ركووك، شاری كه‌ركووك پێویستی به هه‌زار و 300 مێگاوات كاره‌با هه‌یه، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا 500 مێگاواتی پێده‌گات له‌گه‌ڵ 100 مێگاواتی وه‌به‌رهێنه‌ران.
پێویسته بگوترێ كه حكوومه‌تی عێراق غه‌در له دانیشتووانی كه‌ركووك ده‌كات و كه‌مترین به‌شه كاره‌بایان پێ ده‌دات، ساڵانی پێشتر بڕی 250 مێگاوات كاره‌با له وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌رده‌گیرا و كاره‌بای شاره‌كه زۆر باش بوو و كه‌س گله‌یی نه‌بوو، ئێسته ئه‌وه نه‌ماوه، بۆیه كاره‌با خراپ بووه، عێراقیش له ته‌نگژه‌ی ئابووریدایه و توانای باشكردنی دۆخی هیچ شوێنێكی نه‌ماوه.
شایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌م دووی ته‌مووز، شاندێكی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له كه‌ركووك، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاره‌بایان كرد له به‌غدا بۆ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی گله‌یی و تاوتوێكردنی هه‌نگاونان بۆ باشتركردنی كاره‌با له‌و سنووره، به‌ڵام كۆبوونه‌وه و سه‌ردانه‌كه‌یان بێ ئه‌نجام بوو.