ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ی كه‌لار كه‌سوكاری گیراوانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان، ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی دزینی ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار راگیراون، خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا و داواكارن دۆسیه‌ی كه‌سوكاریان یه‌كلا بكرێته‌وه.
به‌ڵێنمان وه‌رگرتووه كه په‌له بكرێ له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی راگیراوان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ته‌مووز، هیوا محه‌مه‌د یه‌كێك له به‌شدارانی خۆپێشاندانه‌كه به"وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی زیاد له دوو مانگه به‌شێك له كه‌سوكاری ئێمه كه كارمه‌ندی ته‌ندروستین، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان هه‌بێ، به بیانووی لێكۆڵینه‌وه و تۆمه‌تباربوون به ده‌ست هه‌بوون له دزینی ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار، راگیراون.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێمه مه‌ترسیی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌ناو گرتووخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی كه‌لار تووشی په‌تای كۆرۆنا ببن به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و تێكه‌ڵییه‌وه.
"كه‌مته‌رخه‌می دادگا و ته‌ندروستی ناوچه‌كه وای كردووه زیاد له دوو مانگه ئه‌و دۆسیه‌یه یه‌كلا نه‌بێته‌وه، تا ئێسته‌یش به‌بێ دڵنیابوون له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌و 20 كارمه‌نده له گرتووخانه راگیراون". هیوا محه‌مه‌د وای گوت.
خۆپێشانده‌رێكی تر بۆ"وشه" باسی له‌وه كرد، ئێمه له بازاڕی كه‌لاره‌وه چووینه به‌رده‌م ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڵێنمان وه‌رگرتووه كه په‌له بكرێ له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی راگیراوان، به پێچه‌وانه‌وه ده‌ست به خۆپێشاندان ده‌كه‌ینه‌وه.
عه‌باس عه‌بدولعه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه وه‌ك لایه‌نی ته‌ندروستی پشكنین بۆ راگیراوان ده‌كه‌ین نه‌ك كه‌سانێك له گرتن و گواستنه‌وه‌ی كه‌لار تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتبن، بۆیه له‌و رووه‌وه كه‌سوكاری راگیراوان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه خه‌میان نه‌بێ.
له‌باره‌ی یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان له دادگا ئه‌و به‌رپرسه‌ی ته‌ندروستی گه‌رمیان ده‌ڵێ، ئه‌وه پێوه‌ندی به دادگاوه هه‌یه نه‌ك ته‌ندروستی گه‌رمیان .
دوو مانگ به‌ر له ئێسته بڕێكی زۆر ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار دزرا، دواتر جگه له كۆمپانیای تایبه‌ت به دابینكردنی خۆراكی نه‌خۆشخانه‌كه، زیاتر له 20 كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌و تۆمه‌ته گیراون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی