به‌رپرسێكی پێشووی حكوومه‌تی عێراق، زانیاریی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و زانیارییانه پێوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندی به گه‌نده‌ڵی ئیدارییه‌وه هه‌یه.
ئه‌ندازیار محه‌مه‌د فه‌وزی زه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشوو له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی عێراق كه به‌رپرسی به‌شی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بووه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ناكۆكی ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح ناكۆكییه‌كی ته‌واو دارایی و ئیدارییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به سیاسه‌ت و بیروباوه‌ڕه‌وه نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق ناوی "یه‌كێتی به یه‌كێتی دزه‌كان" ده‌هێنێت
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی كاره‌با ئاشكرای ده‌كات كه به‌رهه‌م ساڵح 70 ملیۆن دۆلاری له كۆمپانیای شه‌نگه‌های چینی وه‌رگرتووه له‌سه‌ر گرێبه‌ستی وێستگه‌ی كاره‌بای "زوبه‌یدییه"، وه‌ك به‌رتیل.
دووپات ده‌كاته‌وه كه دوو كه‌سی تر له‌و به‌رتیله‌دا هاوبه‌شی به‌رهه‌م ساڵح بوون به‌ناوی "ئوم سه‌فین كه هاوسه‌ری بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بایه له‌گه‌ڵ سه‌لام قه‌زاز كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراقه" ده‌ڵێت كادری یه‌كێتییه.
محه‌مه‌د فه‌وزی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئاگاداری ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانه و پڕۆژه‌كه‌ی به به‌های 724 ملیۆن دۆلار بوو، زیاد كرا بۆ 924 ملیۆن دۆلار واته به بڕی 200 ملیۆن دۆلار زیاد كرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش 50 ملیۆن دۆلار خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی بوو له چینه‌وه بۆ عێراق.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه جارێكی تریش كۆمپانیای "خورافی" هات له سه‌رده‌می كه‌ریم وه‌حیدی وه‌زیری كاره‌با و پێشنیازی پڕۆژه‌یه‌كی كردووه، ئه‌وكات به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بوو بۆ كاروباری دارایی و پڕۆژه‌كه‌ی كۆمپانیاكه‌ی له ناو جانتای خۆی ده‌رهێنا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق ناوی "یه‌كێتی به یه‌كێتی دزه‌كان" ده‌هێنێت و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه كادری یه‌كێتی هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح به 10%ی هه‌ر گرێبه‌ستێك هاوبه‌شی كردووه.
باس له‌وه‌یش ده‌كات كه چه‌ندان جار به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه و داوا ده‌كات چیتر سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌كات.