ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپه‌ڕاندووه له‌كاتێكدا پێشتر تووشبوونی رانه‌گه‌یاندبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ته‌مووز، هیوا سه‌ید سه‌لیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند كه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك پێشتر تووشبوونی به كۆرۆنا رانه‌گه‌یاندبوو، به‌ڵام دوێنی شه‌و پشكنینی كردووه‌ته‌وه و نێگه‌تیڤ بووه.
هیوا سه‌ید سه‌لیم كه هاوكات برای هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانییه و له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌ویش تووشی كۆرۆنا بووبوو، داوا ده‌كات كه هاووڵاتییانی كوردستان خۆپارێزی بكه‌ن.
باسی له‌وه‌یش كرد كه كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی رژدی هه‌یه و به ته‌واوی مرۆڤ بێزار ده‌دات، بۆیه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا خۆپارێزی سوودی زۆری هه‌یه.