مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ئه‌نجام دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ته‌مووز، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی د. به‌شیر حه‌داد، له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ته‌ندروستی جێگیری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی پرسی و دڵخۆشی خۆی بۆ باشتربوونی ته‌ندروستییان ده‌ربڕی، هیوای خواست به‌زووترین كات ده‌ست به‌كاری رۆژانه‌ی بكاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵبوونی به‌كاری رۆژانه‌ی حكوومه‌ت و هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وی له بیر بووه
هه‌روه‌ها هاتووه، له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی ئاماده‌یی خۆی پێشان دا بۆ هه‌ر هاوكاری و یارمه‌تییه‌ك كه پێویست بێت له پێناو باشتربوونی ته‌ندروستی دكتۆر به‌شیر حه‌داد و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو .
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه به‌شیر حه‌داد، سوپاسی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵبوونی به‌كاری رۆژانه‌ی حكوومه‌ت و هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وی له بیر بووه و له‌باره‌ی ته‌ندروستی پرسیوه.