یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لیژنه‌ی هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌یان پۆسته‌كانی ئیداره‌ی سلێمانی دابه‌ش بكه‌نه‌وه، ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌ڕاندنیش ده‌ڵێت، ده‌مانه‌وێ به‌پێی رێككه‌وتنی نێوانمان پۆسته‌كان وه‌ربگرین.
له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ته‌مووز، شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لیژنه‌ی هاوبه‌ش به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌ك ده‌ستپێك لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئێمه و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد له باره‌ی پۆسته‌كان به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانمان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ردوولا قسه‌مان له‌سه‌ر پۆسته‌كان كردووه و لیژنه‌مان پێكهێناوه و ده‌مانه‌وێ مافی خۆمان له‌و پۆستانه وه‌ربگرین و له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، پێداچوونه‌وه به ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه‌مان ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه.
"ئێمه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ده‌مانه‌وێ گۆڕان پۆسته‌كان كه به‌ركه‌وته‌ی خۆمانه و مافمانه وه‌ریان بگرین، به‌ڵام ئه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر گفتوگۆكانمان له‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی پێكهێنراوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی". شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وای گوت.
به‌گوته‌ی به‌رپرسانی گۆڕان، به‌شێك له پۆسته‌كان كه خۆیان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه و جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێیه‌ك ده‌بینێته‌وه لای یه‌كێتییه و ده‌یانه‌وێ وه‌ریان بگرنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌ی له ساڵی رابردوو هه‌ڵبژارد، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێنرابوو، به‌ڵام ئه‌وكات هیچ بڕیارێك و به‌ده‌مه‌وه‌چوونێك له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه نه‌بوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی