لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی بۆردمانی توركیا بۆ سنووره‌كانی كوردستان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی چه‌ندان ناوچه‌ی سنووریان كردووه و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه "په‌كه‌كه بیانووه بۆ بۆردمانی ناوچه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ته‌مووز، رێبوار بابكه‌ی ئه‌ندامی ئه‌و شانده‌ی په‌رله‌مان كه سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ "وشه" گوتی، شانده‌كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی چه‌ندان ناوچه‌ی سنووری كردووه و ئێسته‌یش به‌ره‌و مێرگه‌سوور ده‌چین.
توركیا بۆردمانێكی فراوانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات
ڕوونیشی كرده‌وه كه شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌كاره‌كه‌ی بێ لایه‌نه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه و خه‌ڵك پێیان گوتوین ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه بیانووه بۆ بۆردمانی سنووره‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه.
باسی له‌وه‌یش كرد كه توركیا بۆردمانێكی فراوانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات و له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یشدا خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان ده‌بنه قوربانی ئه‌و كێشه و شه‌ڕه‌ی نێوان په‌كه‌كه و توركیا.
بابكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌لایه‌ن گوندنیشینه‌كانی سنووره‌كانه‌وه پێیان راگه‌یه‌نراوه كه په‌كه‌كه سه‌رانه / پاره و مه‌ڕوماڵات/ له گوندنیشینه‌كان وه‌رده‌گرێ.
سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو توركیا به فراوانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه بۆردمان ده‌كرد.