دوایین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە هەرێم هاتە راگەیاندن

:: PM:09:29:05/07/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا لە هەڵكشانە و ئاماری تووشبوون 11 ملیۆن و 464 هەزاری تێپەڕ كرد، وەزارەتی تەندروستی هەرێم دوایین ئاماری قوربانیانی راگەیاند كە لە 24 سەعاتی رابردوو 267 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 12 مردن هەبووە.
ئاماری گشتی تووشبوون 7315 حاڵەتە
لە دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە ئەمشەو بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا 84 هاووڵاتی كەرەنتین كراون و ئێستە 1175 هاووڵاتی لە كەرەنتینن، هاوكات لەو ماوەیە 2426 پشكنین ئەنجام دراوە و 267 تووشبوو تۆمار كراون كە 31 لە هەولێر و 129 لە سلێمانی و 78 لە گەرمیان و 20 لە راپەڕین و دوو لە دهۆك و حەوت لە هەڵەبجەن. 

هەر لەو ماوەیە 172 تووشبوو چاكبوونەتەوە، 70 لە هەولێر و 54 لە سلێمانی و 33 لە گەرمیان و 10 لە راپەڕین و پێنج لە هەڵەبجە، 12 حاڵەتی مردن هەبووە، دوو لە هەولێر و هەشت لە سلێمانی و دوو لە گەرمیان، ئاماری گشتی تووشبوون 7315 تووشبووە و چاكبوونەوەیش 2692 حاڵەت و مردنیش  252 حاڵەتە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل