دوای گەیشتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ڕێک خست و دواتر له‌گه‌ڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام کۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ردانى دهۆك و شنگال و ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیلیشى له زاخۆ كرد، ئه‌مڕۆیش بڕیاره بگاته شارى سلێمانى.
یەکەم کۆبوونەوەی دوای گەیشتنی به كوردستان لەگەڵ سەرۆک بارزانی ڕێک خست
به‌پێى زانیارییه‌كانى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، "له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات."
مسته‌فا كازمى له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی وێڕای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌پێوه‌ندیداره‌كان، بڕیاره سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنووری باشماخیش بكات.
مستەفا کازمی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا سەردانی هەولێری کرد، لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و دهۆک کۆ بووه‌وه، یەکەم کۆبوونەوەیشی دوای گەیشتنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ڕێک خست.