مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی 59 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه.
هەرێمی کوردستان به دۆخێكى سەختدا تێده‌په‌ڕێت
له په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه، "له ڕۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا له 11ى ئه‌یلوولى ساڵى 1961 شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول هەڵگیرسا کە بووە شۆڕشێکی سەرتاسەری و خه‌ڵكی كوردستانی به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاین و پێکهاتە جیاوازه‌كانەوە، له زاخۆوە تا خانه‌قین له ژێر سەرکردایەتی ڕێبەری نیشتمانی مستەفا بارزانی نەمر كۆ کردەوە."
ئاماژه‌ى دا، "شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول، له كاتێكدا ده‌ستی پێ كرد، ته‌مى نائومێدی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشابوو، دوژمنانى گه‌لى كوردستان هەموو هەوڵێکیان دەدا بۆ له‌ناوبردنی کو‌لتوور و ناسنامەی گەلی کوردستان و بێبەشکردنی له هه‌موو مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى ژیان. سەرەنجام تێكڕاى خه‌ڵكى كوردستان بوونه پشتیوانی شۆڕش و به ئیراده و خۆڕاگریی پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رانى ڕێى ئازادى، زۆر ده‌ستكه‌وتى مه‌زن به‌دیهاتن، کە گرنگترینیان کۆکردنەوەی کوردستان بوو لە ژێر یەک ئاڵا و یەک سەرکردایەتیدا. بێگومان یەکێک لە دەستکەوتە مێژووییەکانیش رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادارى 1970 بوو، كاتێک ڕ‌ژێمى به‌عس ناچار بوو ددان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێت."
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "ئه‌مڕۆ كه یادى ئەو شۆڕشە مەزنەی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، هەرێمی کوردستان به دۆخێكى سەختدا تێده‌په‌ڕێت. بۆیە زۆر پێویسته هه‌میشه گیانى خۆڕ‌اگرى و له خۆبردوویى و به‌ها باڵاكانى شۆڕشی مەزنی ئەیلوولمان له‌به‌رچاوبن و هاندەری زیاترمان بن، بۆ یەکڕیزی و ته‌بایى و پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان."
"به‌رز و پیرۆز بێت یادى شۆڕشى مەزنی ئه‌یلوول، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دادەنوێنم" مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا ڕاى گه‌یاندووه.