"وشه" ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو ده‌كاته‌وه.
حه‌وت ملیۆن و 69 هه‌زار و 980 هاووڵاتیش له ژێر چاودێریی وردی پزیشیكدان
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ی ئهیلوول، به‌گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تێكڕای تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا سه‌عات 9:30ی به‌ره‌به‌یان له سه‌رانسه‌ری دنیادا، گه‌یشتووه‌ته 28 ملیۆن و 329 هه‌زار و 707 كه‌س، هه‌روه‌ها 913 هه‌زار و 931 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 ملیۆن و 345 هه‌زار و 796 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها حه‌وت ملیۆن و 69 هه‌زار و 980 هاووڵاتیش له ژێر چاودێریی وردی پزیشیكدان.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌مڕۆ له دنیادا 12 هه‌زار 30 هاووڵاتیی دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان، ده‌ركه‌تووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، له 24 سه‌عاتی ڕابردوویشدا 639 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی خشته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، به ڕێزبه‌ندى بریتین: له /ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، به‌رازیل، ڕووسیا، پیرۆ، كۆڵۆمبیا، مه‌كسیك، باشووری ئه‌فریقا، ئیسپانیا، ئه‌رجه‌نتین، چیلی، ئێران، به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، به‌نگلادیش، سعوودیه، پاكستان، توركیا، ئیتاڵیا، عێراق، ئه‌ڵمانیا، فلیپین، ئه‌نده‌نووسیا، ئیسرائیل، ئۆكرانیا، كه‌نه‌دا، بۆلیڤیا، قه‌ته‌ر، ئیكوادۆر، كازاخستان، دۆمه‌نیكا، میسر، په‌نه‌ما، ڕۆمانیا، كوێت، به‌لجیكا، عه‌مان، سوید، چین، گواتیمالا،..هتد./
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 34 هه‌زار و 821 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 22 هه‌زار و 17 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، یه‌ك هه‌زار و 287 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.
تا ئه‌مڕۆ كۆی ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقیش گه‌یشتووه‌ته 278.418 حاڵه‌ت و چاكبوونه‌وه‌یش له ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 213.817 حاڵه‌ته و مردنیش گه‌یشتووه‌ته حه‌وت هه‌زار و 814 حاڵه‌ت، ئێسته 540 هاووڵاتییش له ژێر چاودێرى ووردى پزیشكیدان و دۆخیان خراپه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شاری ووهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بازاڕی هوانانه له شاری ووهان كه بازاڕێكی تایبه‌ته به‌خواردنی ئاژه‌ڵان و خواردنه‌وه ده‌ریاییه‌كان. به‌شێك له زانایان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره و ماری جۆری كرایت سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا بوونی هه‌یه، له ئاژه‌ڵه‌وه بۆمرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له مرۆڤیشه‌وه بۆ مرۆڤ. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی دایناوه.