سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و ئێسته هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌دان.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق به‌یانى ئه‌مڕۆ گەیشتە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەكە لەسەر داوای سەرۆكی هەرێمی كوردستان بووە و باسی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا دەكەن.
كۆبوونەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هەردوو جێگرەكەی دەستی پێكردووه.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوا وێستگه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ده‌بێت كه له دوێنێوه بۆ هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستی پێ كردووه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاره مسته‌فا كازمی سه‌ردانی سلێمانی بكات و بۆ نیوه‌ڕۆ میوانی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق بێت له سلێمانی.
هه‌ریه‌ك له پرسی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ناكۆكییه‌كانی پێوه‌ست به یاسای هه‌ڵبژاردن له گرنگترین ئه‌و پرسانه بوون، كه مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی كردن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، "بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌عات چواری عه‌سر كازمی سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بكات و له نزیكه‌وه پرسی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری سازان له هه‌ڵه‌بجه تاوتوێ بكات."