بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشكراى ده‌كات، ئەمڕۆ 45 تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 783 کەس.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئه‌یلوول، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاى گه‌یاندووه، لە 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 45 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر تۆمار کراون کە زۆرترینیان لەم ناوچانە بووە، حەسەکە و ڕەققە و شەهبا و قامشلۆن.
تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی ئیداره‌ى خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕای گەیاند، ته‌نیا ئه‌مڕۆ سێ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "تا ئێسته لە ناوچەکانی ئیدارەی باکووری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان 238 تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، 45 تووشبوو گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتووەتە 748 کەس."
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 34 هه‌زار و 821 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 22 هه‌زار و 17 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، یه‌ك هه‌زار و 287 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.