نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ی 59 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه، "ئه‌مڕۆ به شكۆوه یادی 59 ساڵه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌كه‌ینه‌وه كه له ڕۆژگارێكی سه‌خت و دژوار‌دا و بۆ به‌رگری له مان و مافی گه‌لی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و به پشتیوانی تێكۆشه‌ره پێشه‌نگ و خه‌باتكاره‌كانی گه‌له دلێره‌كه‌مان، هه‌ڵگیرسا."
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "شۆڕشی ئه‌یلوول ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ور و سته‌م و واقیعه تاڵه بوو كه به سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندرابوو، هه‌ر بۆیه‌ش تێكڕای ڕۆڵه‌كانی گه‌لى كوردستان به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاین و ئایینزا و چین و توێژ و ناوچه جیاجیاكانیانه‌وه، له‌ژێر ئاڵای شۆڕشدا كۆبوونه‌وه، هه‌موو تواناكانیان یه‌كخست و نه‌سره‌وتن تا به ئامانج گه‌یشتن و له ڕێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئازاردا سه‌ره‌تای مافه ڕه‌واكانی گه‌لی کودستانیان به‌ده‌ستهێنا و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه بناغه‌ی به‌دیهاتنی ده‌سكه‌وته‌كانی دواتر."
ئاماژه كراوه، "باشترین وانه و په‌ند كه له‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ی وه‌ربگرین، جگه له كۆڵنه‌دان و خۆڕاگری و به‌گژاچوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كان، ته‌بایى و یه‌كڕیزى و كۆبوونه‌وه‌مانه له‌ژێر یه‌ك چه‌تر و له‌پێناوی یه‌ك ئامانجدا وه‌ك تاكه ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه ڕه‌واكانمان."
ڕاى گه‌یاندووه، "له یادی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌دا كه بووه قوتابخانه‌یه‌ك بۆ بیری ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌خشه‌ڕێی تێكۆشان بۆ نه‌وه‌كانی دواتر، سڵاو و درود بۆ شه‌هیدان و گیانفیدایانی شۆڕش و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه پێشه‌نگانه‌ی له‌و ڕۆژگاره ناله‌باره‌دا ڕێی خه‌باتیان نیشانی گه‌له‌كه‌مان دا و تۆوی ئومێدیان چاند و له‌و پێناوه‌دا ژیان و گیانی خۆیان به‌خت كرد."