سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئه‌یلوول، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى گشتى وڵات و دۆسیا هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا دووپاتیان له گرنگى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دیاتى ئێسته كرده‌وه.
هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگى گفتوگۆى هه‌ولێر - به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی کرده‌وه كه خزمه‌ت به ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات له به‌رده‌وامى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى ئه‌منیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیرى دابین بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو كه ئیراده و خواستى هاووڵاتییان به‌رجه‌سته بكات.