پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە دایک و باوکی گرت

:: PM:01:54:11/09/2020 ‌
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کەسێکی بەتۆمەتی تەقەکردن و هەڕەشەکردن لە دایک و باوکی گرت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئه‌یلوول، له‌ ڕاگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووە، "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك لە گوندی (كولەكی گەورە) كە تەقە دەكات و هەروەها هەڕەشە لە دایك و باوكیشی دەكات، دەستبەجێ تیمێكیان پێكهێنا و دوای كەمتر لە سه‌عاتێك چاودێریكردن، توانییان تۆمەتبارەكە بە ناوی (ا.ص.م) بگرن".

ڕوونکراوەتەوە، لە كاتی گرتنى تۆمەتبارەكەدا، (كلاشینكۆفێك، دوو مەخزەن، كۆمەڵێك فیشەكی كلاشینكۆف، حەربەیەك، دەمانچەیەكی توركی، مەخزەنێكی دەمانچە، ژمارەیەك فیشەكی زیندووی دەمانچە، ساچمەزەنێك، هەشت دەستە گولـلەی ساچمەزەن، چەقۆیەكی دامبۆكس، چەقۆیەكی جۆری پلایس، چوار چەقۆی رەش و دوو بتڵ خواردنەوەی كحولی) لە ماڵەكەیدا دەستیان بەسەردا گیراوه‌."

ئاماژە دراوە، تۆمەتباری ناوبراو ددانی ناوه‌ بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوه‌ و بەپێی ماددەی (21ی چەك) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا كراوه‌.


وشە - محەمەد میران